Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:24

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ شاى به‌حرێن و سه‌رۆکى فه‌له‌ستین ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ دوو په‌یامدا سه‌ره‌خۆشی  له‌ شاى به‌حرێن و سه‌رۆكى فه‌له‌ستین ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا حه‌مه‌د بن عیسا ئال خه‌لیفه‌، شاى به‌حرێن، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و گه‌لى به‌حرێن كرد بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو میر خه‌لیفه‌ بن سه‌لمان ئال خه‌لیفه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌حرێن و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى.

له‌ نامه‌یه‌كى دیكه‌دا بۆ به‌ڕێز مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستین، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوى خۆیان و گه‌لى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك عه‌باس و گه‌لى فه‌له‌سین و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو سائیب عوره‌یقات، سه‌ركرده‌ و گه‌وره‌ دانوستانكارى فه‌له‌ستینى كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیان ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.