Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:32

پزیشکێکی دیاری شاری هه‌ولێر دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند: د. یوسف مەرزانی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ له‌ شاری هه‌ولێر دوای تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە خەمو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (د. یوسف مەرزانی) پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری لەشاری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 كۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو خزمەتی زۆری بواری پسپۆڕی هەبوو لە چارەسەرکردنی نەخۆش و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.

داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.