Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:27

ترەمپ لە ولایەتی ئالاسکا پێش بایدن که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئێستای ئەمەریکا، ترامپ لە ولایەتی ئالاسکا کە 3 کورسی نوێنەرایەتی هەیە لە جۆ بایدنی سەرۆکی هەڵبژرێدراوی ئەمەریکای بردەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، توانیویەتی کورسییەکانی ویلایەتی ئەلاسکا بەدەستبێنێت، کە ژمارەیان سێ کورسییە، دەشڵێت، "ترەمپ توانیویەتی رێژەی 57٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، کە دەکاتە 149 هەزار دەنگ.

بەگوێرەی جیاکردنەوەی زۆرینەی رەهای دەنگدانی هەڵبژاردنەکەی 3ی تشرینی دووەم، جۆ بایدن بەربەستی یاسایی (270) دەنگی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی تێپەڕاندوە و وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستبەکاربووە، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی ویلایەتی ئالاسکا کە خاوەنی (3) نوێنەری ئەنجومەنی هەڵبژاردنە لەبەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ یەکلایی بووەوە و کاندیدی کۆمارییەکان ئەو ویلایەتەی بردەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.