Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:31

سلێمانی ... لیژنەکانی قائیمقامیەت رێکارەکانی خۆپارێزی توندتر دەکەنەوە

کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى قه‌زای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه‌ كه‌رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌پارێزگای سلێمانی توندتر ده‌كرێنه‌وه‌

‏‎ئەندامێکی لیژنەی باڵای قائیمقامیەت رایدەگەیەنێت: پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەمو ئەو شوێنانە دەکرێت پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن.

‏‎شێنێ عەتار، ئەندامی لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سێمانی رایگەیاند: بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێ کردنی رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت پسوڵەی سەرپێچی بۆ هەمو ئەو شوێنانە دەکەن پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نابن.
‏‎وتیشی: پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە لەرێی سەردان و هۆکارەکانی راگەیاندنەوە سەرجەم شوێنەکان ئاگادار کراونەتەوە کە پێوستە دوکان و بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکان دەماک و مادەکانی پاکژکردنەوە (تعقیم) لە شوێنەکانیان دابنێن و سەرجام کارمەندەکانیان و ئەو هاوڵاتیانەشی رویان تێدەکەن بەکاری بهێنن.

‏‎رونیکردەوە: پابەند بون بەرێکارەکانی خۆپارێزی یەکێکە لەهۆکارە بەهێزەکانی رێگری کردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە پێویستە هەمومان پابەند بین و سەلامەتی خۆمان و ئازیزان و خۆشەویستانمان بپارێزین.

‏‎سەبارەت بە سزای ئەو شوێنانەی پسوڵەی سەرپێچییان بۆدەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەلایەن لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی، دەسەڵاتی تەواوی داوە بە لیژنەکانی قائیمقامیەت سەرپێچیکاران روبەروی رێکاری یاسایی  توند بكەنەوە

111

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.