Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:33

وته‌بێژی فراکسیۆنی پارتی: عێراق بۆ کورد له‌براکانی یوسفی نه‌بی خراپترن

کاتی یەکگرتن و وەلا نانی ناکۆکییەکان و هەڵوێست وەرگرتنی کوردە
کوردستان TV
100%


پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند عێراق دووبارە سەلماندی هەرگیز عێراقی کورد نییەو نەبووە، نەفەسی ئەنفال و کیمیاباران و برسیکردن لەم گەلە نابڕێت کە بەزۆر کراونەتە برای ئێمەو کەچی لەبراکانی یوسفی نەبی خراپترن.


پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان  راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ عێراق دووبارە سەلماندی هەرگیز عێراقی کورد نییەو نەبووە، نەفەسی یٔەنفال و کیمیاباران و برسیکردن لەم گەلە نابڕێت کە بەزۆر کراونەتە برای یٔێمەو کەچی لەبراکانی یوسفی نەبی خراپترن.

 پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕینی بودجەی مووچەی خەلکی کوردستان ئەنفال و کیمیاباران دەخاتەوە بیرمان و پێمان دەڵێت عێراق بە بەرنامەو ئەنقەست جەند ساڵە کورد برسیدەکات

پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان شیعەو سوننە، کورد هەموو ناکۆکییەکیان بیرییان دەباتەوەو مەسەلە بووە کورد یٔەوان مێژووی پڕ دوژمنایەتییان لەبیردەکەن و پەل و پۆی دوژمنەكەی ناو دڵیان دەکەن.

ده‌شڵێت بەبۆچوونی تایبەتم کاتی یەکگرتن و وەلا نانی ناکۆکییەکان و هەڵوێست وەرگرتنی کوردە، دۆخی ئێمە لەگەڵ عێراق لەمە خراپتر نابێت.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی دا.

له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه‌ داوایان ده‌كرد كه‌ ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات،ئه‌وكاته‌ حكومه‌ت 320 ملیاری دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات.

وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌دژی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه‌ ، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و پڕۆژه‌ یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به‌ 12 ترلیۆن دینار و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سندكرا.

شایانی باسه‌ پێشترفراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده‌ بن كه‌ پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .


‏‎دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.