Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 15:31

له‌یارییه‌کی دۆستانه‌دا فنله‌ندا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فه‌ره‌نسا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە یاریەكی دۆستانەی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ و بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی فەڕەنسای پاڵەوانی جیهان میوانداری هەڵبژاردەی فنلەندای كردو لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، هەڵبژاردەی فنلەندا یاریەكەی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر بردەوە

 لە خولەكی بیستوهەشتدا، یاریزان ماركۆس فۆرس گۆڵێكی بۆ فنلەندا تۆماركرد، پاشان یاریزان ئۆنی ڤالاكاری گۆڵی دووەمی تیپی میوانی لە خولەكی سیی و یەك بەدەستهێنا، لە گێمی دووەم و سەرەڕای هەوڵی یاریزانانی فەڕەنسا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاری، كەچی سەرجەم هەوڵەكانی تیپی میواندار بێ‌ ئاكام بوو، ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بە دۆڕانی فەڕەنسا لەسەر خاكی خۆی بە دوو گۆڵی بێ‌ وەڵام كۆتای هات

 لە ڕۆژانی شەممەو سێشەممەی داهاتوو لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، فەڕەنسا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی پۆرتوگال و سوید دەبێتەوە 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.