Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:23

له‌یارییه‌کی دۆستانه‌دا به‌لجیکا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سویسرای تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەمیانی به‌رێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە میوانداری هەڵبژاردەی سویسرای كرد، لە ئەنجامدا، بەلجیكا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی لە یاریەكە بەدەستهێنا

 لە خولەكی دوازدەدا، یاریزان ئەدمیر محەمەدی گۆڵێكی بۆ سویسرا تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی میوانەكان تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆشدا، یاریزان میشی باچوای گۆڵی بەرامبەری بەلجیكای بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، دواتر هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی لە خولەكی حەفتاویەك تۆماركرد

 ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بە بردنەوەی بەلجیكا كۆتایی هات، هەفتەی داهاتوو لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا، بەلجیكا ڕووبەڕووی ئینگلتەراو دانیمارك دەبێتەوەو سویسراش یاری لەگەڵ ئیسپانیاو ئۆكراینا دەكات

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.