Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 17:24

که‌شناسیی هه‌رێم: ‌باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی‌ كوردستان  پێشبینی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یاند 

به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ هه‌ینی 13ی 11ی 2020 ‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌رده‌وام بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ده‌شڵێت  ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌پارێزگاكانی هه‌رێم به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت ، له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی‌ گه‌رما 21، سلێمانی 21، دهۆك 20، كه‌ركوك 24 پله‌ی‌ سه‌دی‌ ده‌بێت.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  كه‌ سبه‌ینێ هه‌ینی 13 ی 11 ی 2020، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.