Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:33

وردەکاری ئۆفەری پاریس بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی نێیمار لەگەڵ تیپەکەی ئاشکرا

کوردستان TV
100%

چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباس وردەكاری ئۆفەری یانەی پاریس سانجێرمان بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی نێیمار داسیلڤای بەڕازیلیان لەگەڵ تیپەكە ئاشكراكرد

 ئەویش دوای ئەوەی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پی ئێس جی ڕایگەیاند، ئیدارەی یانە پاریسیەكە دەستی بە گفتوگۆ كردووە لەگەڵ نێیمار بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەكە كە لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیستودوو تەواودەبێت

 لەمبارەوە تۆڕی ئێسپنی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە كە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی سەرەتاییان پێشكەشی نێیمار كردووە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ تیپەكە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە هەمان مووچەی ساڵانەی ئێستای كە بڕەكەی سیی و دوو ملیۆن یۆرۆیە

 سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە كە پێدەچێت ئەستێرە بەڕازیلیەكە بەم ئۆفەرە ڕازی بێت، لەبەرئەوەی بڕی مووچەكەی لە ئاست خواست و داواكاریەكانیەتی لە یانەكەدا

 جێگای باسە لە دوو ساڵی ڕابردوودا نێیمار هەوڵی دەدا بگەڕێتەوە ڕیزی بارسێلۆنا بەڵام هەوڵەكانی سەری نەگرت و هەر لە پاریس سانجێرمان مایەوە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.