Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:28

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: شیعه‌کان وتیان قبوڵی ناکه‌ین دژی رێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداین له‌باره‌ی 320 ملیار دیناره‌که‌ی هه‌رێم

کوردستان TV
100%


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە پەرلەمان كرا، پێچەوانەی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا بوو. دەشڵێت ئێمە وەك كورد، ھەموو كوتلەكان، بایكۆتی كۆبوونەوەكەمان كرد و دیار نییە لە داھاتوودا چ ھەڵوێستێكمان دەبێت.

د. ڤیان سەبری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ دوای ئەوەی داواكاریی ئێمە لە پڕۆژەی وەرگرتنی قەرز لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بۆ مووچە جێبەجێ نەكرا، ئێمە ھۆڵی پەرلەمانمان بەجێ ھێشت و دەنگمان بەو پڕۆژەیاسایە نەدا و ئامادەش نەبووین دەنگی پێ بدەین، بە بێ جێبەجێكردنی داواكاریی كورد.

راشیده‌گه‌ێنێت  ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردووە، كە مانگانە بەغدا ٣٢٠ملیار دینار رەوانە بكات، بەڵام شیعەكان باسیان لەوە كرد، كە ئەوان دژی ئەو رێككەوتنەن و قبووڵی ناكەن، بۆیە بێ كورد دەنگیان بە پڕۆژەیاساكە دا.

 د. ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ده‌شڵێت بەداخەوە ئەوان ھەمووان پێكەوە رێككەوتن، ئەوەی ئەوان ویستیان وەك زۆرینە، كە ١٨٠پەرلەمانتارن، دەنگیان دا جگە لە كوردەكان، كە ئێمەش ھەموو پێكەوە بایكۆتی كۆبوونەوەمان كرد.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ تائێستا دیار نییە ھەڵوێستی داھاتوومان لەبارەی ئەو كارەی لە پەرلەمان بەرامبەر كورد كرا، چی دەبێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.