Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:24

له‌یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستپێده‌کات ڕەگەزنامەی هەرێم ئاگادارییه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌و هاوڵاتیانه‌ى كه‌له‌رۆژی 29 ى 9 ى 2020 مامه‌ڵه‌ی كارتی نیشتیمانیان ئه‌نجامداوه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌رۆژی 29 ى 9 ى 2020  ھاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردوە  وە بەرواری وەرگرتنەوە کارتەکانیان تا ( 20-10-2020 ) رۆژانه‌ له‌یه‌كشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌  له‌ كات ژمێر ( 1 )ی پاش نیوەرۆ  بۆ ( 5 )ی ئێوارە ده‌توانن سه‌ردانی‌ئه‌و فه‌رمانگانه‌ بكه‌ن كه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ نیشتمانیەکانیان‌

 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌پێداویستیه‌كان بریتین له‌:
‏‎‏‎‏‎1-ره‌گه‌زنامه‌ی‌ عیراقی‌
‏‎‏‎‏‎2-پێناسی‌ باری شارستانی‌
‏‎‏‎‏‎3-پسوله‌ی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی نیشتیمانیەکە ناوی ئەو کەسەی کە تۆمار کراوە بۆ وەرگرتنەوەکەی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ کارتەکە 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.