Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:33

بارسێلۆناو چه‌ند یانه‌یه‌کی دیکه‌ هەوڵی سوود وەرگرتن لە تواناکانی مێمفیس دێپای دەدەن

کوردستان TV
100%


چەند یانەیەكی ئەوروپا هاتوونەتە ڕیزی یانەی بارسێلۆناو بە هەمان شێوەی یانە كاتالۆنیەكە هەوڵی سوود وەرگرتن لە تواناكانی مێمفیس دێپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی لیۆن دەدەن لە مێركاتۆی زستانەدا

 لەمبارەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كردەوە كە هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ڕۆما بەنیازن لە مێركاتۆی زستانەدا ئۆفەر پێشكەشی ئیدارەی لیۆن بكەن بۆ گواستنەوەی دێپای بۆ ڕیزەكانیان

 لە ڕۆژانی ڕابردووشدا، چەند سەرچاوەیەكی دەنگوباسی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی ئەی سیی میلان چاوی بڕیوەتە تواناكانی ئەستێرە هۆڵەندیەكەو هەوڵ دەدات گرێبەستی لەگەڵ واژووبكات تا لە ئایندەدا شوێنی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە پێكهاتەی یانەكە بگرێتەوە،

جێگای باسە لە هاوینی ڕابردوودا هەوڵەكانی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی دێپای تەمەن بیستوشەش ساڵ بۆ ڕیزەكانی بەهۆی كێشە دارییەكانی یانەكە سەری نەگرت و چاوەڕوان دەكرێت لە مێركاتۆی زستانەدا ئیدارەی بلاوگڕانا جارێكی دیكە دەست بە هەوڵەكانی بكاتەوە بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی ئەم هێرشبەرە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.