Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:32

گفتوگۆکانی نێوان ئیدارەی بایرن و دێڤید ئالابا بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بە ئاکام نەگەیشتووە

کوردستان TV
100%


گفتوگۆكانی نێوان ئیدارەی یانەی بایرن میونشن و دێڤید ئالابای نەمسایی و بەرگریكاری یانەكە بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بە ئاكام نەگەیشتووە

 گرێبەستی ئێستای یاریزانەكەش لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ تیپە باڤاریەكە تەواودەبێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە زۆرێك لە یانە گەورەكانی ئەوروپا چاودێری بارودۆخ و دانوستانی بەرگریكارەكە لەگەڵ ئیدارەی یانە ئەڵمانیەكە دەكەن، ئەویش بەو ئامانجەی لەكاتی هەرەسهێنانی گفتوگۆكان دەستبەجێ‌ هەوڵی گواستنەوەی بدەن

 لەمبارەوە ڕۆژنامەی سپۆرت بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە كە هانز فلیك ڕاهێنەری بایرن بەهیچ شێوەیەك ئارەزوو ناكات ئالابا ڕیزی تیپەكەی بەجێبهێڵێت و پێی باشە ئیدارەی بایرن گرێبەستی درێژبكەنەوە

 هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە بەرپرسانی یانەكە بیرۆكەی دەستبەرداربوون لە تواناكانی بەرگریكاری تیپەكەیان لە مێركاتۆی زستانەی داهاتوو بە تەواوی ڕەتكردۆتەوە

جێگای باسە ئالابای تەمەن بیستوهەشت ساڵ لە ساڵی دووهەزارونۆوە لە ڕیزی تیپی یەكەمی بایرن میونشن یاری دەكات و چەندین دەستكەوتی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێناوە

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.