Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 19:24

سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان ڕاگه‌ێندراوێکی ده‌رباره‌ى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ده‌رباره‌ى یاساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ زۆرینه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبینى و پێشنیاره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ یه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكیكرن له‌ ماف و شایسته‌كانى گه‌لى كوردستان.

ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان به‌ نیگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له‌ ماف و شایسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و له‌پێناو یه‌كهه‌ڵوێستیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكوومه‌تى فیدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.

سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان

12/11/2020

  •  
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.