Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:22

ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی

کوردستان TV
100%

له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی كردن لە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، کە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لە بەرامبەر تێپەڕاندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەربڕی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/11/12 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینە و بێ گوێدانە پرنسیپی سازان و لە بەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانی گەلی کوردستان، دەنگی لە سەر درا. لە هەمانکاتدا نیگەرانیی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر تێپەڕاندنی ئەم یاسایە دەردەبڕێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام و هەمیشە، ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕیوە .

لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمیش ، چەندین جار نیازپاکی خۆی نیشان داوە و سەردانی بەغدای کردووە و چەندین لەیەکگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی پێشوو و ئێستا هاتە ئاراوە و حکومەتی هەرێم ، هەمیشە پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە لە بەرامبەر دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان  

بۆیە ئێمە لە کاتێکدا داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەکەین ، لە هەمانکاتدا هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی ستەم لە خەڵکی کوردستان نەکرێت. بڕیارە بەم نزیکانە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش لە حکومەتی فیدراڵی ئەنجام بدرێت و هەڵوێستی فەرمی و یەکگرتووی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان 2020/11/12

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.