Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:22

له‌ ئه‌مریکا گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بۆ 247 هەزار و 458 که‌س به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە ماوەى ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا  هەزار و ٤٩٣ تووشبووى كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمه‌ش كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٤٣ ھەزار و ٣٢٢ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە دە ملیۆن ٧١٦ ھەزار و ٥٥٤ کەس. 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ٤٩٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٤٧ ھەزار و ٤٥٨ کەس. 

ھاوکات شەش ملیۆن و ٦٥١ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٦٢ ملیۆنى تێپەڕاند. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.