Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:20

ڕاگه‌ێندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕه‌واندزه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕه‌واندز له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند:  له‌ سنووری قه‌زای ڕه‌واندز چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن تۆماركراوه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون و توانرا له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ناوشاری سۆران  توانرا ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستنیشان بكه‌ین.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاش زانینی ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌واندز فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ركرد.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: دواتر به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شه‌قلاوه‌ له‌ ڕێكه‌وتى 10/11/2020 توانیمان تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ین و ده‌ستیش بگرین به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لو په‌لانه‌ی كه‌ دزرابوون و دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانیش تۆمه‌تبار "ن،ئ،ع" له‌ دایكبووی 1985 كه‌ دانیشتووی قه‌زای شه‌قلاوه‌یه‌ دانی نا به‌ تاوانه‌كه‌یدا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌شى له‌ دادگای ڕه‌واندز بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕه‌واندز

12/11/2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.