Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:25

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان په‌یامێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ په‌یامێكدا ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز و بڕینی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێڕاقڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 لایه‌نه‌ شیعی و سوننه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق به‌بێ به‌شداری لیسته‌ كوردستانیه‌كان وبێ ڕه‌چاو كردنی هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش و شه‌راكه‌ت و ته‌نانه‌ت ڕه‌چاو نه‌كردنی ماف و شایسته‌ی دارایی و موچه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش كه‌ به‌پێ ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیڕاق به‌شێكه‌ له‌هاوڵاتیانی عێڕاقی ، یاسای قه‌رزی تێپه‌ڕاند كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌دات به‌ وه‌زیری دارایی بۆ قه‌رز كردن بۆدابین كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێڕاق ،

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ دژی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ ژیان و شه‌ڕاكه‌ت وعێڕاقی تازه‌یه ،‌ له‌هه‌مان كات ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو بۆ ڕای گشتی عیڕاقی و هه‌رێمی كوردستان ولایه‌نه‌ سیاسیه‌ به‌شداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێڕاق.

  1. سه‌ره‌تا هه‌ڵوێستی یه‌كگرتوویی لیسته‌ كوردستانیه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یان پارێزگاریان له‌ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردوو هه‌موو هه‌وڵێكیان دا تا ئه‌و بڕگه‌یه‌ دوابخرێ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ لیسته‌كانی شیعه‌و سوننه‌ گوێ یان به‌هیچ ڕێكه‌وتن و بنه‌مایه‌كی شه‌راكه‌ت نه‌داو یاساكه‌یان به‌بێ كورد تێپه‌ڕاند.
  2. داوا له‌ جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێڕاق به‌ڕێز دكتۆر برهم ساڵح ده‌كه‌ین كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌پێ ی ده‌ستور پارێزه‌ری ده‌ستورو مافه‌كانی هاوڵاتیانی عێڕاقه‌و له‌هه‌مان كات نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌به‌غدا كه ئه‌و‌ یاسایه‌ ڕه‌ت بكاته‌وه‌و بیگه‌رێنته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌ پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتری گفتوگۆو ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.
  3. له‌كاتیكدا له‌ماوه‌ی ڕابردوو زه‌مینه‌سازی باش هه‌بوه‌ بۆ گفتوگۆو ڕێكه‌وتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نی عێڕاقی و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان دانیشتن و سه‌ردانیش ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا‌ ، پێویسته‌ حكومه‌تی عێڕاق و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆو ئه‌و ڕێكه‌وتن و گفتوگۆیانه‌ درێژه‌ پێ بده‌ن و بیكه‌ن بنه‌ما بۆ رێكه‌وتن وگه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
  4.  ناكرێ و ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی موچه‌و قوتی ژیانی خه‌ڵك تێكه‌ڵ به‌ هه‌ڵوێستی سیاسی و جیاوازیه‌كان بكرێت ، چونكه‌ پرسی موچه‌ به‌پێ ی ده‌ستورو بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به‌شێكه‌ له‌ماف و شایسته‌ی هاوڵاتیان و موچه‌ خۆران وهیچ بیانوه‌ك نیه‌ بۆ ڕاگرتن و نه‌ناردن .
  5. پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێكه‌وتن و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ، له‌ڕێگه‌ی ناردنی شاندێكی دبلۆماسی و شاره‌زاوه‌ درێژه‌ به‌دانوستان بده‌ن له‌ پێناو دابین كردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان

12 نۆڤێمبری 2020

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.