Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:36

ژماره‌ی تووشبووان بە کۆرۆنا 53 ملیۆن که‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

له‌ جیهان تا ئه‌مرۆ، 53 ملیۆن و دوو هه‌زار و 176 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

ئه‌مرۆ هه‌ینی ماڵپه‌ڕی Worldometer ئاماری سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌باره‌ت به‌ تووشبووانی كۆرۆنا بڵاویکردەوە رایگه‌یاند: تا ئه‌مرۆ، 53 ملیۆن و دوو هه‌زار و 176 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و 297 هه‌زار و 475 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی Worldometer رایگه‌یاندووه‌ تا ئێستا 36 ملیۆن و 922 هه‌زار و 181 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

بە گوێرەی ئاماره‌كان عێراق لە ئێستادا لە پلەی 19 هەمین وڵاتی جیهاندایە و 511 هەزار تووشبووی تێدا تۆمار كراوە كە 096.%ی تووشبووانی جیهانی لە خۆی گرتووە.

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.