Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:57

ئێران ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە ئێران له‌ میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و په‌نجاو حه‌وت کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ چل هه‌زار و سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند: کە له‌ میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و په‌نجاو حه‌وت  کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها یازده‌ هه‌زار و پێنج سه‌د و حه‌ڤده‌ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه‌ تۆمار كراون.

به‌مجۆره‌ تا ئێستا چل هه‌زار و سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته،‌ حه‌فت سه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و هه‌شتاو پێنج كه‌س، ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و شه‌سه‌ت و چوارده‌ کەس ناجێگیره‌ و تا ئێستا، پێنج سه‌د و چل و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌ست و شه‌ش تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.