Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:23

وه‌زیری شاره‌وانی: لە ماوەیەکی نزیکدا 15%ی داهاتی شارەوانییەکان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێت و دامودەزگە شارەوانییەكانیش لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان دەستكراوەتر دەبن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هاتووه‌، لە كۆبوونەوەیەكیدا لە شاری دهۆك لەگەڵ پارێزگاری دهۆك و سەرۆكی ئەنجوومەن و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی داموزدەزگە حكوومییەكانی پارێزگەكە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر 15%ی داهاتی شارەوانییەكان، گوتی: گەڕانەوەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا جێبەجێ دەكرێت و سەبارەت بە كاریگەری گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان لەسەر خێرایی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتیشی: گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان وا دەكات كە دامودەزگەكانی شارەوانی لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەستكراوەتر بن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو داهاتی 15%ی شارەوانییەكان دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی و زیاتر دەتوانن خزمەتی هاووڵاتییان بکەن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.