Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:32

سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ کوردستان تى ڤى: حوسەینیەکان و شوڤێنیەکان چونە پاڵ یەکتری تەنها بۆ دژایەتى کورد و خەڵکى کوردستان

کوردستان TV
#7
100%

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتیمانى کورستان له‌ لێدوانێكی تایبەت بۆ کوردستان تى ڤى رایگه‌یاند: حوسەینیەکان و شوڤێنیەکان چونە پاڵ شیعە تەنها بۆ دژایەتى کورد و خەڵکى کوردستان .

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتیمانى کورستان رایگه‌یاند: لە ڕاستیدا لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا بارودۆخێکی زۆر ناتەبیعی و چاوەڕوان نەکراو لە پەڕلەمانى عێراق هاتە پێش، ئەوەى کە ئەم جارە پەڕلەمانتارە سونیەکان به‌ هاوبەشی شیعەکان کردیان لە دژى خەڵکى کوردستان هەرگیز بیری لێ نەدەکراوەیه‌، چونکە هەرێمى کوردستان لە سەردەمی پێش شەڕی داعش و هاتنى بە لێشاوى عەرەبی سونى بۆ کوردستان و باوەش کردنەوەی ئێمەش بۆ ئەوان بێ شک ئەوەى لێ چاوەڕێ نەدەکرا کە ئەوان هەڵوێستیان بۆ ئەو وەفاداریە دژایەتى کردن بێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی: ئەوەى لای من سەیرتر ئەوەیە تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت زۆربەى بەرپرسە باڵا و سیاسیەکانى عێراق بەوانەى کە بڕیاریشیان لە دژی خەڵکى کوردستان دا ماڵ و خێزان و کەس و کاریان لە ژێر ئارامى هەرێمى کوردستانە ، کەچى هاوبەشی بڕیارێکیان کرد لە دژی قوت و نانى هاوڵاتىانی خەڵکى کوردستان کە جێگەى ئەسەف بوو .
 
پیرە لە قسەکانى بەردەوام دەبێت و دەڵێت ئەو کۆبوونەوەى کە پەڕلەمانى عێراق کردى ئامادەکاری بوو بۆ مەسەلەى نەفەقاتى مالی و مەسەلەى قەرز و دابین کردنى موچە ، بەڵام مەسەلەى زیاد کردنى فەقەڕەى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەکە بێ شک مەسەلەیەکى سیاسی  و پێشتر بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو، هەروەها دەرفەتێکیش بوو کە بۆ حەملەى هەڵبژاردن بەکاریان هێنا.
 
لە لایەکی تر ئەمەى حوسەینیەکان و عەرەبە شوڤێنیەکان بە سوننەو شیعەکانەوە دەیکەن گومانى تێدا نییە چاویان بەو پێشکەوتنانە هەڵ نایەت کە لە هەرێمى کوردستان دا بوونى هەیە لە ڕووى ڕێگاو بان ئازادى و ئاوەدانى و گەشتیارى، کە تەواو جیاوازە لە گەڵ تێکراى شارەکانى ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دا سەعدى پیرە سەبارەت بە شەفافیەتی کارەکان لە هەرێمى کوردستان و یەک دەنگى و ڕێگری کردن لەوەى کە جارێکى تر نەتوانن بە زۆروو زۆر داری ناوى هەرێمى کوردستان داخلی پڕۆژە یاسایەک بکەن کە سڕینەوەى ئاسەوارى خەڵکى کوردستان بێت.

سەعدی پیرە گوتیشی بە ڕاستى ئێمە لە نێو خۆماندا کەم و کورتیمان هەیە لە پاڵ ئەوەش دا حەسادەت و غیرە هەیە ئێمە ڕەنگە لە نێو خۆمان دا یەک ڕێزو یەک دەنگ نەبوینە بۆیە ئەوانیش هەست بەو ناکۆکیەى ئێمە دەکەن و لەو بۆشاییە دا ئیستغلالمان دەکەن و دواجاریش هاووڵاتی نان بڕاو دەبێت.

لەبەشی کۆتاییى قسەکانى دا سەعدی پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان گوتى داوا لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکەم کە جەنابیان دەتوانێت لە هەموو نێوەندەکان دا ڕۆڵی کارا ببینێت و بەپەلە کۆبوونەوەى سەرکردایەتى سیاسی بە تێکراى حزبە کوردستانیەکان ساز بکرێت و بڕیار لە چارەنووسی خەڵکى کوردستان بدرێت .
ڕاپۆرت و ئامادەکردن /  فەرمان عەلی

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.