Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:27

بکوژێک له‌ سلێمانی ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: شەوی 31ی10ی 2020 ، پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی ڕوداوێكی كوشتن لە ساحەی خوێندنگەیەك لەگەڕەكی شۆڕش لەشاری سلێمانی .

ڕاشیگه‌یاند: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە.

دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەمان شەو توانرا ناوی تۆمەتبار و شوێنی دەستنیشان بكرێت كەبەرەو بەغدا هەڵاتووە .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوا ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی بەغدا توانرا رۆژی 1ی 11 ی 2020 تۆمەتبار لە بازگەی شەعب دەستگیربكرێت .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ لەئێستادا تۆمەتبار(س ،م ، س ) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر (ع ، ع ، س - لەدایكبووی 1999 ) و كوشتویەتی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.