Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:20

به‌ ڤیدیۆ.. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا باره‌گاکانی په‌که‌که‌یان له‌ بناری قه‌ندیل کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا بناری قه‌ندیلیان بۆردوومان كرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ پشده‌ر ڕایگه‌یاند: فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای گازێ لەپشت گوندی شێخان و دۆلی سوێسێنان و دەوروبەری گوندی بێتەڵان لە سنوری ناحیەی ژاراوەیان لە دەڤەری پشدەر بۆردومان کرد.

ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج و بۆردوومانیان كردووه‌.

گوتیشی: دوكه‌ڵێكی زۆر به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی داپۆشیوه‌و تا ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كانی بۆردوومانه‌كه‌ نه‌زانراون.

ئاماژه‌ی به‌وش كرد: په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی ماددی به‌ر ڕه‌ز و باخ و ماڵاتی گوندنشینه‌كان كه‌وتووه‌ و ئه‌مه‌ سه‌رباری ترس و دڵه‌ڕاوكێی به‌رده‌وام.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.