Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:24

به‌رده‌ڕه‌ش.. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان به‌رده‌ڕه‌ش باشیك له‌ نزیك گوندی دووبه‌ردان، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختى بریندار بوون.

سه‌نگه‌ر گۆران، په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت له‌ جۆری bmw  و بیكاشۆ ڕوویداوه‌.

هه‌ر له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ نه‌شوان به‌رزنجی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش  به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ته‌رمی قوربانییه‌كان و برینداره‌كان گه‌ێنرانه‌ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ برینداره‌كان كرا و دواتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كران و ته‌رمه‌كانیش گوازرانه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی له‌ ئاكرێ.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕێگای نێون به‌رده‌ڕه‌ش و موسڵ دروست بووه‌ و شۆفێرانیش خراپی و هه‌بوونی چاڵ و تاسه‌ی زۆر له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ به‌هۆكاری دروستبوونی ڕووداوه‌كان ده‌زانن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.