Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:27

کامیلی حاجی عه‌لی: ئەم کارەى سیاسیەکانى شیعەو سوننە لە پەرلەمان کردیان چاوەڕوانکراو بوو

کوردستان TV
100%

کامیلی حاجی عەلی بەرپرسی دەستەى کارگێری مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەى ئیسلامی کوردستان بۆ کوردستان تى ڤى. کورد دەبێت ئەمجارە باشتر لە جاران یەک دەنگ بێت و ئیرادەى خۆیان تەسلیم بە شۆڤێنیستەکان نەکەن ، من بەش بەحاڵی خۆم ئەوەى لە دوو ڕۆژى ڕابردوو بینیم پێم وایە ئەم کارەى سیاسیەکانى شیعەو سوننە لە پەڕلەمان چاوەڕوان کراو بوو، هاوکات ئەوانەى دەنگیان لەسەر ئەم یاساو بڕیارە دا بێگومان بڕینى ڕزق و قوتى هاوڵاتیانى خەڵکی سڤیلە بێ شک لای خوداش گوناحبار دەبن

سەبارەت بە هەڵوێستى ئەمجارەی فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان من سوپاسی تەواوى پەرلەمانتارە کوردەکان دەکەم کە ئەمجارەیان بڕیارێکى ژیرانەو بوێرانەیان داو هەمویان خاوەنى یەک هەڵوێست و یەک دەنگ بوون.

لەبەشێکی دیکەى قسەکانیدا بەرپرسی دەستەى کارگێری مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان گوتی ئەوەى لای من بۆتە جێگەى سەر سوڕمان نازانین بۆچی حکومەتى عێراق هیچ کات خاوەن بڕیارو قسەى خۆی نیە ڕێز لە ئیمزاى خۆیان ناگرن ، ئەى لە سێ مانگى ڕابردوو لە نێوان هەولێرو بەغدا ڕێكکەوتن نەکراو سەرۆک وەزیرانیش واژۆی نەکرد ؟ کەچى بە بڕیارێکى سیاسی هەموو کارەکان زەربی سفر کرانەوە .

بەداخەوە بۆ ئەم جارە پەڕلەمانى عێراقی عەرەبی بە پێ ی دەستوور مامەڵەیان نەکرد ، سیاسەتیان بەکار هێنا هاوکات لە بیریشمان نەچێت تەنها لەبەر ئەوەى بڕیارەکە لە دژی کورد بوو ئەوەى کە سەدان ساڵە ڕقیان لە یەکە بۆ ئەو جارە بوونە براى پشتی و لە دژى کورد وەستانەوە ئەوانیش سیاسیە عەڕەبە سوننى و شیعەکان بوون کە تائێستاشی لەگەڵ دا بێت خاوو خێزانى سەدانیان لە ژێر چەتر و ئارامى هەرێمى کوردستان ژیان بە ڕێ دەکەن.

 لەبەشی کۆتایی لێدوانەکەیدا کامیلی حاجی عەلی گوتی دەبێت سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەست پێشخەریەکی خێرا بکات بۆ کۆکردنەوەى تێکڕای لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان تا هەمویان بەیەک گوتاربڕیار لە چارەنووسی خەڵکى خۆیان بدەن ، هاوکات گوتیشی ئەگەر تۆ باسی ئەوانە بکەى کە دوێنى بڕیاریان لەسەربڕینى نان و قوتى خەڵک دا ، ئەوانە ئەو عەرەبە شۆڤێنیەن کە سەدان ساڵە وەک ئەمڕۆ ڕەفتار دەکەن ئەگەر ئیشیان پێت بوو خۆیان دەکەن بە خاک و خۆڵ بەڵام هیچ کاتێک جێگەى متمانە نین و نابن . ڕاپۆرت و ئامادەکردن/فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.