Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:17

ڕۆژی 14ی 12ی 2020 خۆرگیرانی ته‌واوه‌تى له‌ جیهان ڕووده‌دات

دوایین دیارده‌ی خۆرگیرانی ئه‌مساڵه‌
کوردستان TV
100%

ڕێبه‌ر ڕۆسته‌م، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی هۆرۆسكۆپ له‌ شاشه‌ی كوردستان تیڤی، ئه‌مشه‌و له‌ میانه‌ی لێكدانه‌وه‌ فه‌له‌كییه‌كان ڕایگه‌یاند: له‌ بەرواری ۱٤ی۱۲ی۲۰۲۰ دیاردەی خۆرگیرانی تەواو ڕودەدات لە پلەی ۲۳ی بورجی کەوان لە کاتژمێری ۱۹:١٥ دەقیقە کە لە کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێنرێت و مانگ بەتەواوی پێش خۆر دەگرێت.

هه‌روه‌ها رێبه‌ر رۆسته‌م ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌ 30/11/2020 مانگ گیرانى نیمچه‌یى له‌ هه‌ندێك شوێنى وه‌ك ئه‌مریكاى باشور و یابان دروست ده‌بێت به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ كوردستان نابیندرێت 

ڕاشیگه‌یاند: دیاردەکە لەڕووی فه‌لەکیەوە واتە مانگ دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر و بەری خۆر دەگرێت ، ئەم دیاردە فەلەکیە دوایین دیاردەی خۆرگیرانی ئەمساڵە لە دوای خۆرگیرانەکەی بەرەبەیانی ۲۱ی٦ی۲۰۲۰ کە لە کوردستانی خۆمان بینرا بەڵام ئەمجارە تەنها لە وڵاتانی باشووری ئەمریکاو زەریای هێمن و ئۆقیانۆسی ئەتڵەسی دەبینرێت.

بۆ درێژه‌ی ورده‌كارییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م لینكه‌وه‌ بینه‌ری ته‌واوی  به‌رنامه‌كه‌ به‌.

https://www.facebook.com/watch/?v=390898595359711

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.