Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:17

به‌هۆی شه‌ڕه‌ چه‌قۆ دوو گه‌نج له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی کوژران

bapala
کوردستان TV
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی به‌هۆی شه‌ڕه‌ چه‌قۆی چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ دوو گه‌نج كوژران.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كان گوازرانه‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و هێزێكی زۆری ئه‌منیش له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و ده‌ورو پشتی بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

گوتیشی تا ئێستا هۆكاری دروستبوونی شه‌ڕه‌كه‌ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ و پۆلیسی سلێمانیش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

 

 

نوێده‌كرێته‌وه‌... 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.