Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:25

بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ: پەکەکە تەعەدایەکی زۆر لە خەڵکی شنگاڵ دەکات

پەكەكە لە شنگاڵ منداڵان دەڕفێنێت
کوردستان TV
100%

 بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگاڵ رایده‌گه‌ێنێت پەكەكە تەعەدایەكی زۆر لە خەڵكی شنگال دەكات و منداڵی خوار تەمەن  ١٨ساڵ دەڕفێنێت، كە تا ئێستا چەندین منداڵی رفاندووە و كەسوكاریشیان ھاتوون سكاڵا دەكەن و داوا دەكەن منداڵەكانیان بۆ بگەڕێننەوە، بۆیە پێویستە بە زووترین كات پەكەكە لە شنگال دەربكرێت، چونكە خەڵكی شنگال دژی مانەوەی پەكەكەن.

نایف سەیدۆ به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند  لە سنووری قەزای شنگاڵ تا ئێستا نزیكەی ١٥ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە بە ئومێدی ئەوەی كە رێككەوتنی شنگاڵ جێبەجێ بكرێت و ھێزی پەكەكە و میلیشیا لە شنگال دەربكرێن، بەڵام ھێشتا پەكەكە لە شنگال ماوە و تەعەدا لە كوردانی ئێزدی دەكات و خەڵكی شنگاڵیش دژی ھەبوونی پەكەكەن لە شنگال.

نایف سەیدۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ لە قەزای شنگاڵ ده‌شڵێت پەكەكە دەستی داوەتە رفاندنی منداڵی خوار تەمەن ١٨ساڵیی كوردانی ئێزدی و تا ئێستا چەندین منداڵی رفاندووە و كەسوكاریان ھاتوونە لای ئێمە و داوای ئازادكردنی منداڵەكانیان دەكەن، بۆیە پەكەكە بووەتە كێشەیەكی گەورە و ئەگەر بە زوویی دەرنەكرێن، كێشەی گەورەتر بۆ شنگال دروست دەكەن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێویستە بە زوویی ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا لەبارەی شنگال كراوە، جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ شنگال بگەڕێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.