Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 03:22

ئه‌حمه‌د کانی: ئەوەی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی عێراقە بەدەستی خۆیان

جا ئیمڕۆ بێت یاسبەی دەرەنجامەکەی بە دیار دەکەوێت
کوردستان TV
100%


 ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تی: ئه‌وه‌ى له‌په‌ڕڵه‌مانی عێراق رۆژی پێنجشممه‌ى رابردوو ڕوویدا له‌بڕینی مووچه‌و قوتی خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى عێراقه‌ به‌ده‌ستی خۆیان جا ئیمڕۆ بێت یا سبه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌بینین 


 ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت عێراق سەد ساڵە کراوەتە دەوڵەت ، دەوڵەتێکی لکێنراو بەیێك لەسەر بنەمایێکی بەتاڵ لەدەرەوەی ئیرادەی پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینی و مەزھەبی و ئیتنیەکانی ، بۆماوەی ھەشتا ساڵ تاکڕەوانە لەلایەن عەقڵیەتێکی شۆڤێنی عەرەبی سوننی قەومیچی نیمچە مەزھەبی فەرمانڕەوایی دەکرا تابەو عەقڵیەتە گەیشتە لێواری داڕمان و لەئاکامیش عێراق کەوت و زەرەرمەندی یێکەمیش گەلانی عێراق بون و بوونە قوربانی سیاسەتە چەوت و بێسەروبەرەکانی فەرمانڕەواکانی .


ده‌شڵێت لە ٢٠٠٣ لەدوای ئازادکردنی عێراق و بەپاڵپشتی ئیقلیمی ئەمجارە لە جیاتی ئەوەی دەرس لەڕابردوو وەر بگرن و ھەڵەکان دووبارە نەکەنەوە کەچی دیسانەوە تاکڕەوانە لەلایەن عەقڵیەتێکی شۆڤێنی شیعی قەومیچی فوول مەزھەبی ئەوە بۆ بیست ساڵ دەچێت فەرمانڕەوایی دەکرێت .

ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ بەدرێژایی ئەو سەد ساڵەی حوکمڕانی بەم شێوەیەی ئێستای جێگای سەرنج و مەسخەرەو گەمژەیی کاربەدەستانی و گیرۆدەی نەزانی حزبە سەر لێشێواوەکانی نەبووە بەتایبەتی ئەوانەی بەحیسابی خۆیان سیاسەت دەکەن .


هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەوەی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو لەپەرلەمانی عێراق دژ بەکوردو کوردستان گوزەرا ھیچ عەقڵیەتێکی سیاسی قبوڵی ناکات ، ئایا عێراقێکی بەھێزی یەکگرتووی یەکسان بۆ ھەموان لەھاولاتیبون بەم شێوەیە بینادەکرێت !
ئەوەی له‌په‌ڕله‌مانی عێراق له‌پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ڕوویدا بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی عێراقە بەدەستی خۆیان جا ئیمڕۆ بێت یاسبەی دەرەنجامەکەی بە دیار دەکەوێت .

ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت پرسیاری گرنگی ئێمە لە دۆست و ھاوپەیمانەکانمان ئەوەیە ئایا تاکەی قەناعەتتان وایە بەم عەقڵیەتە شۆڤێنیەی فەرمانڕەوایانی عێراقی کە لەماوەی سەد ساڵدا تۆزقاڵێکیش گۆڕانکاری بەسەردا نەھات دەتوانرێت پارێزگاری لە عێراقێکی داڕماوی نەفسیەت نەخۆشی بێوجود بکرێت .

له‌كۆتایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئێستا لەدوێنێ زیاتر بۆتان دەرنەکەوت کەھۆکارەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی کوردستان نەگونجانە لەگەڵ عەقڵیەتی شۆڤینیستی عەرەبی بەمۆدێرنیزمی مەزھەبیەوە باشترین بەڵگەش بڕیارەکانی  پێنجشه‌ممه‌ى رابردووی پەرلەمانی عێراقە .

 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌به‌یانی  رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی دا.

له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه‌ داوایان ده‌كرد كه‌ ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، ئه‌وكاته‌ حكومه‌ت 320 ملیاری دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات.

وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌دژی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه‌ ، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و پڕۆژه‌ یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به‌ 12 ترلیۆن دینار و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سندكرا.

شایانی باسه‌ پێشتر فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده‌ دەبن كه‌ پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.