Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 03:28

مه‌شعان جبووری: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاکه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌

کوردستان TV
100%

مه‌شعان جبووری، سه‌رۆكی حزبی وه‌ته‌ن و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ توێتێكدا ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه‌ ،له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌‌ به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له‌ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه‌ وایانلێكردن به‌ نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان.

مه‌شعان جبووری، له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: پشتگوێ خستنی داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ یاسای قه‌رزكردن(پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی)  و گوێ نه‌دان به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و داوكارییه‌كانیان به‌ رێككه‌وتنی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سوننـه‌، كارێكی ناڕاسته‌ و بنه‌مای هاوبه‌شی پێشێل ده‌كات .

هه‌روه‌ها جبووری نووسیویه‌تی: هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی سوننـه‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی چاكه‌ی هه‌رێمه‌ به‌رامبه‌ر خزم و خه‌ڵكمان له‌ ئاواره‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌ پاشكۆیی زۆربه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی قووڵ ،كه‌ وایانلێكردن به‌ نووكی چه‌كه‌كانیان بگه‌نه‌ په‌رله‌مان.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.