Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 03:31

هۆکاره‌کانی به‌رز و نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل بزانه‌

گرنگترین هۆكاره‌كانی دروست بونی به‌رزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل
کوردستان TV
100%

بێگومان زۆربه‌ی شۆفێران حاڵه‌تی به‌رزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌لاوه‌ شتێكی سه‌یره‌و وه‌ ھه‌ندێكیشیان ھۆكاره‌كه‌ی بۆ خراپی كوالێتی به‌نزین ده‌گێڕنه‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌موو كاتێك ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ڕاست نیه‌ .

گرنگترین هۆكاره‌كانی دروست بونی به‌رزو نزمی سلۆری ئۆتۆمبێل:

1/ پیسبون یان گیرانی زمانه‌ی به‌خاخ.

2/ ھه‌بونی لیك یان خراپ بوونی واشه‌ری به‌ینی به‌خاخ و ده‌كشنی سارد.

3/ تێكچونی ھه‌سته‌وه‌ری .

4/ تێكچونی ھه‌سته‌وه‌ری ئێرفلۆ كه‌ له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه‌ پشكنینی بۆ ده‌كرێت.

5/ پیسبونی شوته‌ی هه‌وا كه‌ پێویسته‌ پاش 4 ڕۆن گۆڕین بگۆڕدرێت یان ٣٠ ھه‌زار كیلۆمه‌ترجارێك.

6/ به‌كارهێنانی سپرا بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ھه‌سته‌وه‌ره‌كانی.

7/ خراپی كوالێتی به‌نزین .

8/ زۆر جار كێشه‌ له‌ ecu دروست ده‌بێت واته‌ عه‌قڵی سه‌یاره‌كه‌ كه‌ ئه‌میش به‌ھۆی ھه‌ڵبه‌ستنی وایه‌ر یان ته‌ربون دروست ده‌بێت.

9/ خراپ بونی یه‌كێك له‌ نۆزڵه‌كان یاخود پلاك.

ژێده‌ر/ زانیــاری ئۆتۆمبێل

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.