Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:49

مەسرور بارزانی: پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە ، بەڵکو مافێکی خۆمانە

کوردستان TV
100%


مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو تویتی جیاوازدا  هەڵویستی خۆی لەبارەی یاسای قەرزی عێراق کە بەبێ خواستی کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا راگه‌یاند

سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق بە بێ رەچاوکردنی داخوازییەکانی کورد، پێشهاتێکی مەترسیدارە راشیده‌گه‌ێنێت پشکی کوردستان لە بودجەی حکومەتی فیدراڵی پاداشت نییە، بەڵکو مافێکی خۆمانە.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت ئەو پێشھاتە مەترسیدارە پێویستە بە زووترین کات ڕاست بکرێتەوە. ھێشتاش دەرفەت ماوە بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمەی ئەنجام درا.

سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پێشتریش باسمان کردووە، پەیوەندی ھەولێر و بەغدا پێویستە لە سەر بنەمای داننان بە ماف و ئەرکی ھەر لایەک بێت بە پێی دەستور.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.