Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:49

جیمس جێفری: ھێشتا ھه‌ڕه‌شه‌کانی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا له‌ ئارادایه‌

کوردستان TV
100%

جێمس جێفری، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، كه‌ له‌م مانگه‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌بێت رایگه‌یاند كه‌ ھه‌ڕه‌شه‌كانی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، ھێشتا له‌ ئارادایه‌ و ئه‌وه‌ كارێكی زۆر جیددیه‌.

رۆژنامه‌ی مۆنیتۆر-ی ئه‌مریكی له‌ زمان جێمس جێفری رایگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر ھه‌یه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ به‌غدا دابخات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق سنوورێك بۆ ئه‌و ھێرشانه‌ دانه‌نێت كه‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر نێرده‌ و ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق.

جێمس جێفری ئه‌وه‌شی گوتووه‌: ھێشتا پرسی داخستنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌ ئارادایه‌ و ئه‌وه‌ كارێكی زۆر جددییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.