Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:50

له‌ جیهاندا زیاتر له‌ 53 ملیۆن و 766 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ کۆرۆنا تۆمار کراوه‌

کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ڕی "Worldometer" كه‌ به‌رده‌وام نوێترین ئاماره‌كانی كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه‌ له‌ نوێترین ئاماردا ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٣٠٩ هه‌زار و ٧٠٣ كه‌س له‌ جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٥٣ ملیۆن و ٧٦٦ هه‌زار و ٧٠٧ حاڵه‌تی توشبوونیش تۆمار كراون.

هه‌روه‌ها ٣٧ ملیۆن و ٥٣٥ هه‌زار و ٢٩٣ توشبووی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

١٤ ملیۆن و ٩٢١ هه‌زار و ٧١١ توشبووی دیكه‌ش چاره‌سه‌ریان به‌رده‌وامه‌.

زۆرترین حاڵه‌تیش له‌ ئه‌مریكا تۆمار كراوه‌ كه‌ ١١ ملیۆن و ٦٦ هه‌زار و ٥٤٦ حاڵه‌تی توشبوون و ٢٤٩ هه‌زار و ٩٩٨ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدانه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.