ئه‌مڕۆ 236 ساڵ به سه‌ر دروستكردنی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌رێت و به‌م بۆنهییهوه چه‌ندین چالاكی له سه‌نته‌ری شاره‌كه‌دا به‌ڕێوه ده‌چن.
لە یادی 236 ساڵەی دروستکردنی سلێمانیدا لە مەراسیمێکدا ١٠٠٠ کتێبی سلێمانی و خاکی لە نوسین و ئامادەکردنی هونەرمەند و راگەیەندنکاری كۆچكردوو ئاسۆ عومەر سوارە دابەشدەکرێت.
رێوره‌سمه‌كه له كاتژمێر4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئەمنە سورەکە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچیت.
مێژووی دروستبوونی شاری سلێمانی، بۆ 14 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1784 ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك له‌لایه‌ن ئیبراھیم پادشای بابانه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه، ئیبراھیم پاشای بابان شاره‌كه‌ی به ناوی سلێمان پاشای باوكییه‌وه ناوناوه، ھه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شاره‌كه گرنگییه‌كی زۆری ھه‌بووه و جگه‌له‌وه‌ی پایته‌ختی میرنشینی بابان بووه، ھاوكات مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و رۆشنبیری بووه له ناوچه‌كه‌دا.
له ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حموود بووه، جگه له‌وه‌ش كه لانكه‌ی رۆشنبیر و تێكۆشه‌ران بووه، مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین شۆڕش و راپه‌ڕینیش بووه له مێژووی كوردستاندا .
له ئێستاشدا شاری سلێمانی شاری رۆشنبیریی و یه‌كێك له گرنگترین شاره‌كانی عێراق و ھه‌رێمی كوردستانه كه ساڵ له‌دوای ساڵ شاره‌كه له سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه گه‌شه‌ی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.