Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:58

ڤیدیۆ ... پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیر کردنی چەند بکوژ و تۆمەتبارێکی راگەیاند

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چەند بكوژ و تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لەلایەن دادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان هەبووە .

 له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  شەوی رابردوو لەبەردەم مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی دوو گەنج بە چەقۆ كوژران و چوار كەس بە تۆمەتی كووشتنی دوو گەنجەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەرا دەستگیر كراون كە دووانیان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و دووانەكەی دیكەش كە یەكێكیان لەگەڵ كوژراوەكاندا بووەو ئەوی دیكەیان لەگەڵ بكوژەكان بووە ، لەژێر لێكۆڵینەوەدان و سەرجەمیان بە بڕیاری دادوەر و راگیراون.
راشیگەیاند: رۆژی 9-11-2020، ژنێك لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بە كوژراوی دۆزرایەوە و تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە.
لەدرێژەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتی : رۆژی 31-10-2020، بنكەی پۆلیسی بەختیاری ئاگاداركرانەوە كە كەسێك بە كوژراوی لە گۆڕەپانی قوتابخانەیەك لە گەڕەكی شۆڕش دۆزراوەتەوە و دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت كەسەكە بە رەگەز عەرەبە و بكوژەكەی بەرەو شاری بەغدا هەڵهاتووە، بۆیە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و پۆلیسی فیدراڵی بەغدا توانرا لە بازگەی شەعب تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و بگەرَێنرێتەوە بۆ سلێمانی و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، لە ئێستاشدا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەندە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ووتیشی : دوو تۆمەتباری تر  دەستگیركراون كە یەكێكیان زیاتر لە 25 ماتۆڕسكیلی دزیوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لە ئێستادا بەندە، دوو تۆمەتباری دیكە دەستگیركراون كە سندوقی خەیری نەخۆشخانەی هیوایان دزیووە و دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، لە ئێستادا بەندكراون.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.