Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:57

ڕاگەیاندراوێک لە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%


بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەڵویستی خۆی لەبارەی یاسای قەرزی عێراق کە بەبێ خواستی کورد لە پەرلەمانی عێراق تێپەڕێندرا راگه‌یاند

سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان  رایده‌گه‌ێنێت بەپێ ی دەستووری عێراق دەبێ هەموو ئەو یاساو بڕیارانەی لە لایەن پەرلەمان و حكومەتی عێراق دەردەچن، پێویستە بنەماكانی هەرسێ پرنسیپی شەراكەت و تەوازن و تەوافوق ڕەچاو بكرێن و لەبەر چاوبگیرێن.

بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ لە دوای ڕوخانی ڕژێمی صدام لە ساڵی (2003) پاشان  نوسینەوەی دەستور لە ساڵی (2005) تا ئێستا بە بەردەوامی دەسەڵاتدارانی عێراق ئەو پرنسیپانەیان لە بەرچاو نەگرتووە و پێشێلیان كردووە، دواجار لە شەوی 10-/11/11/  2020پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی یاسای قەرز، پەنای بردە بەر پرنسیپی زۆرینە و كەمینە، هەرچەندە فراكسیۆنە كوردستانیەكان هەوڵێكی زۆریاندا و دواجار بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان كرد، بەڵام ئەوان سوربوون لەسەر تێپەڕاندنی یاساكە بەدەنگی زۆرینە و كەمینە .

ده‌شڵێت لێرەدا ئەوەی ئێمە نیگەران دەكات و بە مەترسی دەزانین لە ئێستاو ئایندە ئەو پاشگەزبونەوەیە لە پرنسیپەكانی دەستور و سەپاندنی سیاسەتی زۆرینە و كەمینەیە،لە یەكلاكردنەوەی كێشەكان و دەرچواندنی یاساكان و بڕیارەكان و ئیدارەدانی دەوڵەت. ئێمە ئەوە بە هەڕەشەیەكی گەورە دەزانین لە سەر ئایندەی گەلی كوردستان لە عێراق .

بەڵێن عەبدوڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوادەكەین ، سەرۆكایەتی كۆمار – سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان – پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەكوردستانیەكانی پەرلەمانی عێراق – حكومەتی هەرێم و وەزیرە كوردەكان لە حكومەتی عێراق – هەروەها لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ، ئەو بابەتە بە جدی وەربگرن و دیراسەی بكەن و بە یەكگرتوویی  ڕووبەڕوی ئەو سیاسەت و عەقڵیەتە شۆڤێنیانەببنەوە كە دەیەوێ لە ڕێگەی سیاسەتی زۆرینە و كەمینەبڕیارەكانی خۆیان بەسەر هەرێمدا بسەپێنێ و بێ ئیرادەی بكەن . هەروەها پێویست دەكات هەموو لایەك لە ئاستی بەرپرسیارەتیدابین لەم قۆناغە دژوارو چارەنوسازە و هەموو ئەو تەحەدیانەی لە پێشماندایە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.