Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:33

رۆژنامه‌یه‌کی ئیسرائیلی : له‌وانه‌یه‌ تره‌مپ فه‌رمان به‌کرده‌یه‌کی سه‌ربازی له‌دژی ئێران بکات

یان چرای سه‌وز بۆ ئیسرائیل هه‌ڵده‌كات تا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجامبدات
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆستی ئیسرائیلی،پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ دۆناڵد تره‌مپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا فه‌رمان به‌ كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ دژی ئێراندا بكات،یانیش چرای سه‌وز بۆ ئیسرائیل هه‌ڵبكات تا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات.

رۆژنامه‌‌كه‌ ده‌ڵێت: گومانی تێدا نییه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ ئێران هه‌یه‌،ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئه‌لیۆت ئه‌برامز، گه‌وره‌ نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆكاروباری ئێران بۆ گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ،له‌ ئیسرائیل بووه‌.

هه‌روه‌ها وابڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مایك پۆمپه‌یۆ،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانێكی هاوشێوه‌ بكات و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ درێژدان به‌ گفتوگۆكان بمێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌فیف كۆخافی، سوپاسالاری ئیسرائیل له‌گه‌ڵ مارك میلی،سوپاسالاری ئه‌مریكا له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ گفتوگۆیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها تۆڕی هه‌واڵیی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دیدارێكی له‌گه‌ڵ هربرت ماكماستر،راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ئه‌نجامداو تیایدا ماكماسته‌ر رایگه‌یاندووه‌ ، له‌وانه‌یه‌ له‌ترسی سیاسه‌ته‌كانی جۆبایدن،سه‌رۆكی هه‌ڵبََژێردراوی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ ئێران،ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر ته‌هران.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.