Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:30

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیرکردنی گه‌وره‌ تیرۆریستێکی داعشی له‌ به‌غدا راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ھه‌واڵگرییدا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ھێزه‌كانی ھه‌واڵگریی سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی به‌غدا له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكیان له‌ ناوچه‌ی دۆره‌ باشووری به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ به‌پێی مادده‌ی چوار تیرۆر به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش داواكراوبوو.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ دانی به‌وه‌دانا ناوه‌ كه‌ به‌ ناو فه‌رمانده‌ی ھێزی كه‌رتی باكوور بوھروز سه‌ربه‌ داعش بووه‌ و راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شداری له‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه‌ ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان ئه‌نجامداوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.