Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:29

پۆلیسی گه‌رمیان: لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به‌هۆی فرۆشتنی ماسی خراپ، چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد، لە هەفتەبازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیانکردبوو دەیانویست بەهاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی گه‌رمیان هاتووه‌، ڕۆژی هەینی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەهەفتەبازاڕ (مەزادخانە)ی کەلار دەستیان گرت بەسەر 100 کیلۆ ماسی خراپ بوو کە بۆ خواردن شیاو نەبووە و لەدەرەوەی سنوری کەلار هێنرابوون لە هەفتەبازاڕی کەلار تێکەڵاوی ماسی تەندروستیانکردبوو دەیانویست بەهاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.

لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 368 چوار تۆمەتبار دەستگیرکران و سەرجەم ماسیە خراپووەکان ڕادەستی لیژنەی چاودێری قایمقامیەتی کەلار کران دواتر لەلایەن ئەولیژنەیەوە لەناوبران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.