Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 08:36

ئەم هەفتەیە رێنمایی بۆ دامەزراندنی 500 پەرستاری زانکۆ و یاریدەدەری پزیشکین دەردەچێت

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئەوەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی 500 کەس بۆ وەزارەتی تەندروستی دەرکرد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەم هەفتەیە ڕێنمایی بۆ دامەزراندن دەردەچێت.

ئەمڕۆ شەممە دكتۆر خالس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانی دامەزراندن بۆ 500 كەس دەرچووە، ئەوانیش هەموویان پەرستاری زانكۆ و یاریدەدەری پزیشكین و لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن.

دكتۆر خالس قادر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەفتەیە ڕێنمایی لەبارەی دامەزراندنی ئەو 500 کەسە دەردەچێت و بەگوێرەی ڕێنماییەکان، دەرچووانی ئەو دوو بەشە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە.

گوتیشی ئەو کەسانە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی دادەمەزرێن ئەوەش کاریگەری لەسەر کەرتی تەندروستی دەبێت و ڕاشیگەیاند: وەزارەتی تەندروستی پێویستی بە كادری تەندروستی و پزیشك هەیە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.