Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:50

سەرۆکی شارەوانی سمیلان بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئیبراهیم عوسمان، سەرۆکی شارەوانی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر بەهۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای تووشبوونی بە پەتای کۆڕۆنا، سەرۆکی شارەوانی سمیلان ماوەی نیو مانگ بوو بێهۆش و بێئاگا بوو، بەڵام بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

گووتیشی: ئیبراهیم عوسمان پێش چوار مانگ وەک سەرۆکی شارەوانی سمیلان دەستبەکار بوو، کەسێکی چالاک و خزمەتکاری ناوچەکە بوو، زۆر کارەکەی خۆی بەرێكوپێكی ئه‌نجام ده‌دات به‌ ئه‌ركی خۆی دەزانی.

ئیراهیم عوسمان، پێشتر بۆ ماوەی 20 ساڵ وەک فەرمانبەری ژمێریار لە شارەوانی سمیلان ئەرکی فەرمانبەری خۆی بەجێگەیاندووە و کەسێکی چالاک بوو لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرۆکی فەرهەنگخانەی سمیلان بوو، لە لێژنەی ناوچەی سمیلانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک کادیرێکی چالاک ئەرکی خۆی ڕاپەڕاندووە، ئیبراهیم عوسمان خاوەنی سێ منداڵە و بڕوانامەی دبلۆمی لە زانستی کۆمپیوتەر هەبوو، بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەمەنی 39 ساڵی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.