Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 21:06

ئێران رەتیدەکاتەوە سەرکردەی دووەمی قاعیدە لە تاران کوژرابێت

کوردستان TV
#11
100%

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، هەموو جۆرە ئامادەبوونێکی گروپی تیرۆرستی قاعیدە لە وڵاتەکەی و کوژرانی سەرکردەی دووەمی قاعیدە لە تاران، رەتدەکاتەوە.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سەعید خەتیب زادە  وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ده‌رباره‌ی كوشتنی ئه‌بو موحه‌مه‌د ئه‌لمه‌سڕی به‌رپرسی دووه‌می رێكخراوی تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ له‌لایه‌ن سیخوڕی ئیسرائیلییه‌وه‌ له‌ مانگی ئابی رابردوودا ڕه‌تكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ تیرۆرستانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌سه‌ر خاكی ئێراندا هه‌بن و له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی: واشنتۆن و ته‌ل ئه‌بیب هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ و گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان بدزنه‌وه‌.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، باشترە میدیا ئەمریکاییەکان نەکەونە داوی سیناریۆی بەرپرسانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.