Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:35

د. ئه‌حمه‌د صه‌فار : پێویسته‌ ئابووری هه‌رێم پێشبخه‌ین

کوردستان TV
100%

لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی عێراق و بەردەوامی سزادانی هەرێم د. ئەحمەد سەفار پەرلەمانتار و ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كە بۆ جاری یەكەمە دەبینین كوتلە شیعیەكان و سوننەكان پێكەوە ئەو هەڵوێستەیان دەربری، كە لە ماوەی ئەو خولەی پەرلەمانەی كە لەوێین كە زۆر لە بڕیارەكان لە سەر بنەمای شەراكەت و تەوافوق و تەوازن، سەبارەت بەو ماددەیەی كە لەو بڕیارەی ئەو دانیشتنە دەركرا سەبارەت بە هەرێمی كوردستان دژی ئەو بنەمایەیە كە باس لە شەراكەت و تەوافوق و تەوازن دەكات.

روونیشیكردەوە كە ئێمە زۆر دانوستانمان كرد بەوەی حكومەتی هەرێم جدی بووە بۆ رێككەوتن و لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی 9 دەستبەجێ وتووێژ كرا لەگەڵ حكومەتی بەغدا، بەڵام دواتر حكومەتی بەغدا گۆڕاو دیسانەوە حكومەتی هەرێم كەوتە وتووێژ لەگەڵیان و چەندین تیمی تەكنیكی پێكهێنران، بەڵام ئەوان گوێیان بەو قسانە نەدەدا زۆر توند بوون و ئاماژەیان دا كە چیتر باوەڕیمان نەماوە، بەڵام ئێوە چیتان پێشكەش نەكردووە.

ئاماژەشیدا كە هەڵبژاردن لە پێشە ئەوەش وای كردووە كە شەقام بۆ خۆیان رابكێشن. هەروەها ناكۆكی هەیە لە نێوان ئەو كوتلانە و حكومەتەكەی مستەفا كازمی بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر كازمی. ناكرێت هەر كەموكوڕییەك لە رووی پراكتیكی نێوان رێككەوتنی هەرێم و بەغدا بگاتە ئەو رادەیەی كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ببڕدرێت، مووچەخۆرانی هەرێم بەشێكن لە مووچەخۆرانی حكومەتی ئیتیحادی.

عەقلیەتی پەرلەمان لە عێراق بڕوایان بە فیدرالیەت نیە كە وەك لە دەستوور هاتییە. ئەگەر ئێمە ناوماڵی كورد رێكبخەین و چاكسازی راستەقینە بكەین لە نێوخۆماندا، ئەوا دەتوانیین ئابووری خۆمان ئاوا بكەین و پێشی بخەین. لەو كاتە هەستیارانەدا كە چارەنووسی خەڵكێكی لە پشتە، پێویستە دانوستكاری ئێمە خاوەن بڕیار بێت و پرسەكان یەكلایی بكاتەوە.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.