Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:33

سلێمانی ... ماڵی سێوە دادەخرێت

کوردستان TV
100%


بەهۆی سەرپێچی کردن لە رێنماییەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکان ماڵی سێوە دادەخات.

شوان مەعروف، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند: بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی کارکردن و رێکارەکانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتی ماڵی سێوە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی دادەخات.

رونیکردەوە: مۆڵەت، بنەمای کارکردنە لە هەرشوێنێک کەسێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بۆیە پێویستە خاوەن شوێنەکان مۆڵەتی کارکردن لەلایەنە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بە پیشەکیەوە وەربگرێت، هەروەها سەرجەم ئەو کارمەندانەی لە شوێنەکە کاردەکەن مۆڵەتی پێویستیان هەبێت.

وتیشی: پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە ئاگادار کراوەتەوە پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و رێکارەکانی خۆپارێزی بێت، بەڵام دوبارە سەرپێچی کردوەتەوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەکەی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لیژنە هاوبەشەکان ئاگاداری سەرجەم شوێنەکان دەکاتەوە، پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەکانەوە بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.