Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 13:41

دیاکورد: پێویستە پەرلەمانی عێراق ڕێز لە دەستوور و مافەکانی گەلی کوردستان بگرێت

کوردستان TV
100%


 کۆمیتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا (دیاکورد) ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق بە دەنگی پەرلەمانتارانی شیعە و سوونە بڕیارێکی نایاسایی دژ بە مافەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان داوە. ئەو بڕیارە کە لە ١٢/١١/٢٠٢٠ دەرچووە، بە ئاشکرا پێشێڵکردنی پەیمانی پێکهاتەکانی عێراق و دەستووری ئەم وڵاتەیە.

کۆمیتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا (دیاکورد ڕاگەیاندراوێکی بلاوکردووەتەوە بڕیارەکە جارێکی تر پرسی داهاتووی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ، هەروەها بارودۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتیی و ڕێککەوتنی لایانەکانی کوردی و عەرەبی هێنایەتە ژێر پرسیار. زۆر ئاشکرایە کە ئەم جارەش بەشی کورد لە داهات و بودجەی عێراق، کە لە دەستوور و ڕێککەوتنی پێکهاتەکاندا مسۆگەر کرابوو، بۆ جارێکی تر لە لایەن نوێنەرانی عەرەبەوە پێشێلکراوە. دیارە نوێنەرانی عەرەب لە عێراق هێشتا کورد بە هاووڵاتیی مافدار لەم وڵاتە نابینن و دەیانەوێت بە پێشێلکاری و هەڕەشە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بووەستنەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئەو لایەنانەی ئێستا بڕیار لە دژی گەلی کورد دەردەکەن هەرگیزنابێت لەبیر بکەن کە عێراقی ئێستا بە هاوکاری و فیداکاریی لایەنە کوردییەکان بووژایەوە. هەر وانابێت هەرگیز ئەوە لە بیر بکەن کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ گەلی کورد خواستی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیووە و کاتێک کە ڕێککەوتنی دوو نەتەوە و مافی هاووڵاتیان مسۆگەر نەکرێت، لایەنەکانی کوردی بە پێی خواستی گەلەکەمان هەنگاو دەنێن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن  ئێمە داوا لە هەموو پەرلەمانتارانی کورد و سەرجەم ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بە یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی دژی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق بجووڵێنەوە. ویست و ئیرادەی گەلی کورد نابێ بە هیچ مەرجێک تەسلیمی هەڕەشەی پێکهاتەکانی تری عێراق و دەستێوەردانەکانی دەرەکی بکرێت.

لە کۆتایشدا رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ دیاکورد لەم پرسیارە هەستیارەدا پشتگیرییەکی بەهێز بۆ دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە واتە پەرلەمان و حکوومەت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.