یاریزان و کابتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێرجێۆ ڕامۆس ناوی چووە ناو مێژووی تۆپی پێی ئەوروپاو بووە یەکەم یاریزان لە مێژوو کە زۆرترین یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی ئەنجام بدات.
ڕامۆس لەیاری دوێنێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بەرامبەر سویسڕا بەشداری کرد‌و بەمەش کۆی یاریەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ماتادۆر بووە سەدو حەفتاو حەوت یاری، و ناوی چووە مێژوو بووە یەکەم یاریزان کە زۆرترین یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی ئەنجام دابێت.
ڕامۆسی تەمەن سی‌و چوار ساڵ کە زیاتر لە دە ساڵە لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئیسپانیایەو له یاری رابردوو ژماره‌ی یاری كردنی له‌گه‌ل بۆفۆنی ئیتالی یه‌كسان كرده‌وه‌و له‌ئێستاش ئاستێکی باش لە یاریەکان پێشکەش دەکات هه‌رچه‌نده له یاری دوێنێی به‌رامبه‌ر سویسرا دوو لێدانی سزای له‌ده‌ستدا به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له توانایدا هەیە ژمارەی یاریەکانی زیاتر بکات و سەروەریەکی مێژوویی بۆ خۆی تۆمار بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.