Erbil 38°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:31

پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاری په‌بجی هاوڕێکەی خۆی کوشت ده‌ستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ئەو تۆمەتبارەی لەسەر یاریی په‌بجی هاوڕێكەی خۆی كوشت، ده‌ستگیر كرا 


پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەك بە ناوی (م، ئ ،ف) دەستگیر كرد.


راشیده‌گه‌ێنێت كه‌ تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی په‌بجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی

پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌  بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.