گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆره‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ،ده‌رده‌كه‌وێت 13 ورچ چه‌ند كرێكارێكی روسی له ناوچه‌ی كیرفای روسیا گه‌مارۆ ده‌ده‌ن.
له گرته‌كه‌دا دیاره، ورچه‌كان به‌هۆی بۆنی گۆشت ،كه‌له‌لایه‌ن جوتیاره‌كان فرێدراوه ، له ناوچه‌كه نزیك ده‌بنه‌وه.
كرێكاره‌كان له كاتی كاركردنیان ، له شوێنی خۆیان تووشی شۆك بوون كاتێ بینیان ، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی ورچ گه‌مارۆ دراون ،له كۆتاییدا به‌هاوكاری دانیشتوانی ناوچه‌كه توانیان كرێكاره‌كان له چه‌نگی ورچه‌كان رزگار بكه‌ن.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی - كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.